ئاماری نەخۆشیی سالك لە شاری دێهلۆران زیادی کردوهو خەڵكی ئەم شارە سەبارەت بە شێوەی ڕووبەڕوو بوونەوەی دەوڵەتو دام ودەزگا پێوەندیدارەكان لەگەڵ ئەم مسەلەیە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بەپێی ئاماری ڕەسمیی كاربەدەستان، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پتر لە 680 کهس له دێهلۆران تووشی ئەم نەخۆشییە بوون، بەڵام ئامارە ناڕەسمییەكان باس لە تووشبوونی زیاتر لە هەزار كەس لە خهڵکی ئهو شاره بەم نەخۆشییە دەكەن.
عەلی دڵپیشە، سەرۆكی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی پارێزگای ئیلام بۆ پاساو هێنانەوە لە هەمبەر شێوەی كاركردو کارنامهی دەوڵەت لەم بوارەدا حئیدیعای ئهوهی کردوه ئەگەر لە نێوخۆی ئێرانیشدا ئەم نەخۆشییە كۆنتڕۆڵ بكرێ، بهڵام مادام لە وڵاتی عێراق بە سەرنجدان بەوەی كە هاوسنووری ئەم پارێزگایەیە،ئەو نەخۆشییە كۆنتڕۆڵ نەكرێ، ئەوا بە هیچ شێوەیەك ناکرێ لە هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی دابین.
هەر لەم پێوەندییەدا ئومیدعەلی سەبزی، فەرمانداری دێهلررانیش گوتوویەتی لە قهراغ شاری دێهلۆران دەبینین كە زۆری نوخالهی بیناسازیی لێ ڕژاوه، هەر ئەوەش بۆتە هۆی تەشەنەكردنی ئەم نەخۆشییە لە نێو خەڵكدا.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەم مەسەلەش كە نەخۆشیی سالێك نەخۆشییەكی تایبەت بەم ناوچەیە و بەهیچ شێوەیەكیش خاشەبڕ ناكرێ، گوتی: بە زانیاری پێدان و ڕاهێنانی خەڵك و بەڕێوەبردنی سیمینارە پسپۆڕییەكان لەم بارەوە، دەکرێ ئاماری ئەم نەخۆشییە كەمتر ببێتهوه.