شاره‌داریی شاری كرماشان به بیانووی ئاودانی زه‌وییه‌كانی گۆڕستانی ئه‌و شاره به ئانقه‌ست گۆڕستانی ئه‌رمه‌نی و مه‌سیحییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان تێكدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، كۆمه‌ڵه گۆڕستانی ئه‌رمه‌نییه‌كان و قه‌برستانی كۆنی مه‌سیحییه‌كان له شاری كرماشان له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه وه‌ك زۆربه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی مه‌سیحییه‌كان و گۆڕه كۆنه‌كانی ئێران له حاڵی تێكدان دایه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره مێژوویانه نه‌دراوه.
پێشتریش كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی توندئاژۆی ئیسلامی به پشتیوانیی دامه‌زاروه ئه‌منیه‌تییه‌كان كێل و به‌رد و خاچه له‌به‌رد داتاشراوه‌كانی گۆڕستانی مه‌سیحییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان شكاند.
پێویست به ئاماژه‌یه كه به‌شێكی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌و گۆڕستانه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوودا هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ك له‌لایه‌ن شاره‌داری تێكدار و ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و به‌شێكی چووكی ئه‌و گۆڕستانه ماوه‌ته‌وه كه هێندێك گۆڕی كۆنی مێژوویی لێماوه كه ئه‌ویش ورده ورده خه‌ریكی تێكدانی ئه‌و شوێنه مێژوویه‌ن.
تێكدانی گۆڕستانی مه‌سیحییه‌كان ته‌نیا له شاری كرماشان نییه به‌ڵكوو له زۆربه‌ی شاره جیاجیاكانی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێكدراون.
كه‌مته‌رخه‌می و نه‌پاراستنی شوێنه‌واره مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر چه‌ند ماوه جارێك به‌شێك له شوێنه‌واره مێژوویی مه‌سیحییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه بشێوێندرێ.
پێش هاتنه‌سه‌ر كاری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، مه‌سیحییه‌كانی شاری كرماشان حه‌شیمه‌تێكی به‌رچاو بوون. یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه له ڕۆژئاوای ئێران به ناوی “وست مینستر هاسپیتال” یانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌سیحییه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكانی ئامریكاییه‌وه له كرماشان دروست كرا. هه‌روه‌ها دوو كلێسه‌ی ئه‌رمه‌نی و ئاشووری له شه‌قامی شه‌ریعه‌تی دروست كرابوون. كلێسه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان له ساڵه‌كانی ١٣٨٠ تێكدرا به‌ڵام كلێسه‌ی ئاشوورییه‌كان تا ئێستا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.