به تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له به‌ندكرانی ئه‌ندازیارێكی كورد كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌ومنیه‌تییه‌كانه‌وه له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ دادگایی نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌ندازیارێك به ناوی پویا ساڵحی، به تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر به‌ندكرانیدا به شێوه‌ی ناقانوونی و به بێ ملاقات له گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا ڕاگیراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ساڵحی ڕایگه‌یاند كه هاوكات له‌گه‌ڵ ناوبراو له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٥، چه‌ندین چالاكی سیاسی و مه‌دنی و عه‌قیده‌تیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترابوونه‌وه.
ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری ورمێ گواسترایه‌وه و به‌چڕی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا. له ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا ته‌نیا بۆ یه‌ك جاریش ئیزنیان پێنه‌دا چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێ, ته‌نیا له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا له پێوه‌ندییه‌كی كورتدا بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه كه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه بێ ئه‌وه‌ی كه شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا بكا.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناقانوونی و درێژنه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه تا ئێستا ئه‌و ئه‌ندازیاره كورده له بارودۆخێكی ناڕوون له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری ورمێ ڕاگیراوه.