گیروگرفتی ٨٠ كه‌س له كرێكارانی سامانه سروشتییه‌كانی پارێزگای ئیلام، سه‌ره‌ڕای وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی ١٦ مانگی خۆیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، تا ئێستا گیروگرفتی دانه‌مه‌زراندنی و پێنه‌دانی مووچه‌ی ئه‌و كرێكارانه كه زیاتر له ١٦ مانگه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و هیچ كام له ئۆڕگانه پێوه‌ندیداره‌كان وه‌ڵامده‌ری ئه‌و كرێكارانه نین. ئه‌و ٨٠ كرێكاره‌ی سامانه سروشتییه‌كان سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵ ده‌ركراون.
ئه‌و كرێكارانه له نامه‌یه‌كدا بۆ پارێزگار و ژینگه‌پارێزیی كوردستان ده‌نووسن، چۆن ده‌بێ ٨٠ كرێكار له سه‌ره‌تای ساڵی ئابووریی خۆڕاگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌ڕای پێنه‌دانی مووچه‌ی مانگانه له‌سه‌ر كاریش ده‌ربكرێن و هیچ لایه‌نێكیش وه‌ڵامده‌ری داواكارییه‌كانیان نین.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه چه‌ندین ساڵه ئێمه خزمه‌ت به سامانه سروشتییه‌كان ده‌كه‌ین زۆرمان هیوا به كاره‌كه‌مان هه‌بووه به‌ڵام ئێمه كه ئێستا ده‌ركراوین هیچ هیوایه‌كمان نه‌ماوه. ئێمه ئه‌گه‌رچی ٨٠ كرێكار دهكراوین به‌لام ژیانی سه‌دان كه‌س له بنهماتڵهكانمان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.