گێدئۆن ساعار، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسراییل له سیما ناسراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه خوازیاری پشتیوانیكردنی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو له ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان بوو.
كۆمه‌ڵێك له سیاسه‌تزانانی ئیسراییل داوایان له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان كرد كه پشتیوانی له رشاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رببڕن.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ١٧ جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی 3ی ڕه‌زبه‌ر به به‌شداری هه‌مووی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
گێدئۆن ساعار، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسراییل له حیزبی لیكود داوای له ده‌وڵه‌تی بنیامین نتانیاهوو كرد كه پشتیوانی له پڕۆسه‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكا.
ناوبراو ڕۆژی رشابردوو له تویتێری خۆیدا ده‌نووسێ كه ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان ڕووداوێكی مێژوویی ده‌بێ و منیش لێره‌وه پشتیوانیی خۆ ده‌رده‌بڕم.