بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سەقز بە دەستمان گەیشتوە هیوا قەدەمخێر کوڕی ڕەحمان، تەمەن ٣١ ساڵە کە چالاکێکی سیاسی بووە لە ناوچەی سەقز، بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستداوە.
ناوبراو لە ساڵی ٨٣ لە خۆپێشاندانی شاری سەقز لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمەوە بریندار دەبێ و، هەر لەو پێوەندیەشدا بە تاونێ هەوڵدان بە دژی ئاسایشیی نیشتمانیی بە ٣مانگ زیندان سزا دەدرێ.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو کەسیکی نیشتمانپەرەو ەر وتێکۆشەر بووە.
هیوا قەدەمخێری رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٢٠جۆزەردان بە هۆی وەرگەڕانی ماشینەکەی لە نزیک گوندی ڕەشیدئاوا، گیانی لە دەستدا.