دەفته‌ری ڕێكخراوی به‌رگریی له مافی مرۆڤی كوردستان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی تاران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
هێرش بۆسه‌ر پارلمانی ئێران و كوژرانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وێژدانی هه‌موو پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ وه‌خه‌به‌ر دێنێ و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه بڵاوكرده‌وه.
وێڕای مه‌حكومكردنی هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و كوژرانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ئێران و به تایبه‌ت له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا له تاران هاوده‌ردی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زیانبه‌ركه‌وتوو ده‌رده‌بڕین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
ڕێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاند كه تاوانباران به شێوه‌یه‌كی عادلانه دادگایی بكرێن و له مافی قانوونی و مرۆیی بێبه‌ش نه‌كرین.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراوه دانانی ناو ناتۆره‌ی تیرۆریست و ئه‌ندامبوونی داعش له‌سه‌رخه‌ڵكی كوردستان و بزووتنه‌وه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناڕه‌وا ده‌زانێ و پروپاگه‌نده دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و رق و كینه‌ی به‌دواوه‌دا دێ.