به‌ندكراوێكی دیكی زیندانی كه‌ره‌ج به‌هۆی فشاری كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، حوسێن ڕه‌نجبه‌ر كه ماوه‌ی ١٣ ساڵه له زیندان دایه و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه ڕۆژی ڕابردوو له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵاواسین كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی سه‌عید ناردی گول ده‌ره‌ی شاری ئیلام له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به هۆی ناڕوونی په‌روه‌نده‌كه‌ی و فشاره‌كانی ڕێژیم به ناچاری به خواردنی ماده‌ی شیمیایی په‌نای بۆ خۆكوژی برد.
هه‌ر له‌و زیندانه‌دا مه‌ئمورێكی زیندانیش به‌هۆی قاچاخكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاشكرابوونی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسه ناستانداربوونی به‌ندیخانه و گرتنگه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شێوه‌ی چاودێری و پێڕانه‌گه‌یشتن به به‌ندكراوان و فشارهێنانی هێزه‌كانی ڕێژیم بۆسه‌ر زیندانه‌كان له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی خۆكوژیی به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی ئێرانن.