هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی میزان سه‌ربه ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٥ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار په‌روه‌نده بۆ ده‌زگای قه‌زایی هاتووه.
هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی میزانی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو له زمان به‌رپرسێكی ئه‌و ده‌زگایه‌وه به ناوی شهریاری ڕایگه‌یاند كه له ساڵی ٥٩٥ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار په‌روه‌نده بۆ ده‌زگای قه‌زایی هاتوه كه له چاو ساڵی ڕابردوو نزیك به سه‌دی ٣ به‌رزبۆته‌وه.
ناوبراو ده‌ڵێ له ساڵی ٩٥ ڕێژه‌ی ٤٨ هه‌زار په‌روه‌نده بۆ دیوانی باڵای وڵات هاتووه كه له چاو ساڵی ڕابردوو نزیك به سه‌دی ٥ به‌رزبۆته‌وه و هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كان له‌و شوێنه سه‌دی ٢١ به‌رزبۆته‌وه.