به شێك له چیاكانی شاری به‌دره ئاگری له جه‌سته‌ی به‌ربوو.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵه نێوخۆییه‌كان دوێنێ به‌شێك له چیای كه‌ڵگه له شاری به‌دره گڕی تێبه‌ربوو و به‌هۆی هه‌ڵكردنی با ئاگره‌كه به‌خێرایی گه‌وره بوویه‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوایان له ژینگه‌پارێزان و ژینگه‌خۆشه‌ویستان كردوه كه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی یارمه‌تی بده‌ن و له ئاكامدا ئه‌مڕۆ به‌گشتی كۆنتڕۆڵ كرا.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاگركه‌وتنه‌وه له شاری گیلانی ڕۆژاوا سه‌ربه پارێزگای كرماشان ڕووی دا و سه‌ره‌ڕای سووتای به‌شێك له دارستان و له‌وه‌ڕگه و پاوانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ٤٦ دار گوێزیش به هۆی ئه‌و ئاگره‌وه سووتان.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا له‌و ناوچه‌یه له جاڕ و ٣ هێكتاریش گه‌نم له شاره‌دێی دیره سووتا.
شایانی باسه كه ساڵی ڕابردوو له گیلانی ڕۆژاوا له 30 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا زیاتر له ٦٠٠ هێكتار له دارستان و لێره‌واره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه سووتان و زیانی زیانر له ٣٠ میلیارد ریاڵی لێكه‌وته‌وه.