جێگری ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران ده‌ڵێ، له ساڵی ٩٥ لانیكه‌م ٥ هه‌زار و ٥٠٠كه‌س به هۆی پیسبوونی هه‌وا له شاری تاران گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌عید موته‌سه‌دی، جێگری ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران وێڕای ئاماژه به مردنی ٥ هه‌زار و ٥٠٠ كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا ته‌نیا له شاری تاران گوتی، به‌رنامه و پلان بۆ پێش‌گرتن به پیسبوونی هه‌وای ئه‌و شاره زیاتر له 15 ساڵ ده‌خایه‌نێ.
ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ، ئاماری مردن له‌و پارێزگایه به‌هۆی هه‌وای پیسه‌وه پێشتر زیاتر له ٨ هه‌زار كه‌س بووه.
شورای شاری تاران ئاماری مردنی خه‌ڵكی تاران به هۆی هه‌وای پیسه‌وه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٥ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س ناوبرد، به‌لام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و ئاماره‌ی به ٤ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س خه‌مڵاند. یانی هه‌ر كاتژمێرێك كه‌سێك به‌هۆی هه‌وای پیسه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مێهدی چه‌مڕان، سی‌ه‌رۆكی شورای شاری تاران گوتی له‌و ڕۆژانه‌ی كه هه‌وای تاران زۆر پیسه لێژه‌ی مردن له هه‌ر ڕۆژێندا ١٨٠ كه‌س ده‌خه‌مڵێنێ.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی بانكی جیهانی له ماوه‌ی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا مردن به هۆی پیسبوونی هه‌وا و ده‌ره‌نجامه‌كان له ئێران نزیك به سه‌دی ١٢٠ له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه و له ساڵی ١٩٩٠ ڕێژه‌ی مردن به‌و هۆكاره له ١٧ هه‌زار كه‌س بوو تا ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٣ هه‌زار كه‌س به‌رزبۆته‌وه.