به پێی هه‌واڵی گهیشتو رۆژی هه‌ێنی ١٩ی جۆزه‌ردان یه‌کێک له دایکانی جگه‌رسووتاو و چاوه‌ڕێ به‌ناوی روقیا ئیبراهیمی بۆ هه‌میشه ماڵاوایی له ژیان کرد.
خاتوو روقیا ئیبراهیمی دایکی خالید حه‌سه‌نپوور ئه‌ندامی له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای به‌سه‌ر بردنی ته‌مه‌نێکی سهرفهرازانهو رووسوورانه له شاری مه‌هاباد به هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی‌دوایی کرد.
شیاوی باسه خاتوو روقیا ئیبراهیمی له دایکبووی بنه‌ماڵه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ وپڕ خزمه‌ته، که جیا له‌وه تێکۆشه‌ر، ئه‌حمه‌د ته‌وفیق ده‌بێته خاڵی، دوو برای ناوبراو بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ساڵ له ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات‌دا ، له سه‌نگه‌ری خۆڕاگری و شۆڕشدا بوون .
جێی ئاماژه‌یه دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دوو کوڕی به‌هه‌ست و هه‌ڵوێستی خاتوو روقیا ئیبراهیمی بوون به پێشمه‌رگه‌ی دێموکرات و، یه‌کێک له ڕۆڵه‌کانی به‌ناوی ڕه‌زا حه‌سه‌نپوور ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی له شه‌ڕێکی نیوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سپای داگیرکه‌ری وڵات گیانی خۆی پێشکه‌ش به باره‌گای ئازادی کرد.
هه‌روه‌ها کوڕێکی دیکه ناوبراو هاوڕێ خالید حه‌سه‌نپوور، ئێستاش له تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه.
ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی کردن له گه‌ڵ سه‌رجه‌م که‌سوکاری خوالێخۆشبوو، به‌تایبه‌تی هاورێ خالید حه‌سه‌نپوور خۆی له خه‌میان به شه‌ریک و هاوخه‌م ده‌زانێ.