حوسێن دانیشمه‌ند، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له‌لایه‌ن لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، حوسێن دانیشمه‌ند، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی سنه، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه پێڕاگه‌یه‌ندرا.
پێشتر ئه‌و حوكمه‌ی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای سنه بۆ بڕابوویه‌وه به‌ڵاو له دادگایی پێداچوونه‌وه‌ش هه‌مان حوكم ته‌ئید كرایه‌وه.
حوسێن دانیشمه‌ند و حه‌سه‌ن دانیشمه‌ند له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له شاری مه‌ریوان و تاران ده‌سبه‌سه‌ركران.
حوسێن دانیشمه‌ند، سه‌ره‌تا له ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٤ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له ماڵی دایكی له شاری بانه ده‌سبه‌سه‌ركرا و هاوكات براكه‌ی به ناوی دوكتور حه‌سه‌ن دانیشمه‌ندش به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاوی هێزه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ركرا.
ئه‌و دوو برایه پاش چه‌ند حه‌وتوو لێكۆڵینه‌وه له كۆتایی بانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 95 به دانانی بارمته ئازاد كران به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كورد له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپا له شاری سنه دووباره ده‌سبه‌سه‌ر كرانه‌وه.
له ڕه‌وتی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ركرانانه‌دا، حوسێن دانیشمه‌ند، ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ و حه‌سه‌ن دانیشمه‌ند ته‌مه‌ن ٤٣ له ڕۆژانه‌ی ٢٦ی خه‌رمانان و ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 95 له مه‌ریوان و تاران ده‌سبه‌سه‌ركران و بۆ شاری سنه گواسترانه‌وه.
شایانی باسه دادگای ناعادڵانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش هێنان و بردنی زۆر و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام نه‌یتوانی هیچ تاوانێك وه‌پاڵ دوكتور حه‌سه‌ن دانیشمه‌ند بدا به‌ڵام حوسێن به هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له كاسبكارانی سه‌ر سنووره‌مانی نێوان مه‌ریوان هه‌رێمی كوردستان بوو تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی وه‌پاڵ درا و حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه ناوبراو ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌د ده‌كاته‌وه و ناوبراو له ماوه‌ی دادگایكردنه‌كه‌یدا له مافی گرتنی پارێزه‌ر بێبه‌ش بووه.











