سه‌عید نادری، به‌ندكراوی كورد له زیندانی قزل حه‌ساری كه‌ره‌ج به هۆی فشاره‌كانی ڕێژیم كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ندكراوێكی كورد به ناوی “سه‌عید نادری گوڵ ده‌ڕه” خه‌ڵكی هه‌رسین سه‌ربه پارێزگای كرماشان به‌هۆی فشاره‌كانی ڕێژیم له زیندانی قزل حه‌ساری كه‌ره‌ج كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئه‌و زیندانییه كورده كه له زیندانی ١٤ و ساڵۆنی یه‌كی ئه‌و زیندانه‌دا ڕاگیرابوو و چاره‌نووسی ناڕوون بووه، به خواردنی ماده‌ی شیمیایی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هه‌ر له‌و پێوهندییهد، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به ناوی هه‌ژار نه‌سیری كوڕی محه‌ممه‌دعه‌لی، خه‌ڵكی ئاوایی ته‌نگیسه‌ری سه‌ربه شاری سنه به خواردنی حه‌بی برینج كۆتایی به ژیانی هۆی هێنا و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵی هۆكاری خۆكوژیی ناوبراو ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.











