سەرۆک وەزیری تورکیە دەڵێ بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نابەرپـرسانەیە، چونکە لەم کاتەی چەندان کێشەی گەورەی ناوچەیی دیکە هەیە.
بینالی یڵدرم ڕۆژی ڕابردوو لە ئانکارا لە لایەن ڕۆژنامەوانێـکەوە لە بارەی هەڵوێستی تورکیە سەبارەت بە بڕیارەکەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پـرسیاری لێکرد و یڵدرم لە وەڵامدا گوتی ” بۆچوونی ئێمە زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەخوازین و خەڵکی عێراق لە سایەی یەک دەوڵەتدا بژین.”
پاشان گوتی” ناوچەکە هێندە کێشەی زۆری هەیە و دروستکردنی کێشەیەکی دیکە کارێکی ڕاست نیـیە، بۆیە پـێموایە بڕیارێکی نابەرپـرسانەیە و لە کاتی خۆیدا نەبووە.
پاش ڕاگه‌یاندنی كاتی به‌ڕوه‌چوونی ریفراندۆم له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا ئا‌مریكا، توركیه، ئێران و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیش ناڕه‌زایه‌تییان سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیوه.











