وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان شێلگیرانه داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه له هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌ك كه ئاڵۆزی و گرژیی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دروست بكا خۆی بپارێزێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردوو وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان وێڕای ئاماژه به ئاڵۆزیی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كا خۆی بپارێزی و ئه‌وه‌شی گوت كه له‌وه زیاتر یارمه‌تیی ماڵی به گرووپه چه‌كداره‌ی توندئاژۆكان له ناوچه نه‌كا.
هه‌روه‌ها مارتین شافر، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان گوتی، وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پشت هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوانه‌ی ناوچه دایه. ڕێژیمی ئێران نابێ ئاگره شه‌ڕ و گرژییه‌كان له ناوچه خۆشتر بكا.