له شاری به‌دره سه‌ر به پارێزگای ئیلام چه‌کدارێک هێرش ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵک و که‌سێک ده‌کوژێت و که‌سیکی دیکه‌ش به توندی بریندار ده‌کا.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ێنی ١٩ی جۆزه‌ردان له شاری به‌دره‌ی سه‌ربه پارێزگای ئیلام، به هۆی هێرش کردنی چه‌کدارێک بۆ سه‌ر خه‌ڵک و ته‌قه‌کردن، له ئاکامدا دوو که‌س کوژراو و بریندار بوون.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که بکوژه‌که دوای ته‌قه‌کردن له خه‌ڵک، خۆی ده‌کوژێ.
تا ئێستا له باره‌ی هۆکاری ئه‌و هێڕشه هیچ زانیاریک بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
هاوکات له گه‌ڵ که‌شی ئه‌منیه‌تی که دوای رووداوه‌که‌ی تاران، ئێرانی گرتوته‌وه ، وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران باس له ده‌سبه‌سه‌رکردنی ٤١ که‌س له ئه‌ندامانی داعش ده‌کا له چه‌ند پارێزگای ئێران که له‌گه‌ڵ رووداوی ته‌قه و ته‌قینه‌وه‌ی ١٧ی جۆزه‌ردانی تاران پێوه‌ندییان هه‌بووه.











