پاش تێپەڕکردنی ٤٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی کەسێکی خەڵکی شاری کامیاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بە ناڕوونی ماوەتەوە.
چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حەسەن عەزیزیان” تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی “حاجی ئەحمەد” خەڵکی گوندی”زیویە”ی سەر بە شاری کامیاران، پاش ٤٥ ڕۆژ لە سەر دەستبەسەر کرانی ناڕوون و ئەو هاووڵاتییە کوردە هێشتا لە گرتووخانەی هێزە ئیتلاعاتییەکان دایە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕاگەیاند:” حەسەن عەزیزیان” بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە”.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێ: “ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش ١٠ ڕۆژ لە ڕاگرتنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران، بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گوێزرایەوە.
شایانی باسە بنەماڵەی عەزیزیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان نیگەرانن و داوای پێڕاگەیشتنی بارودۆخی ناوبراو دەکەن











