سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕۆژی ٢٥ی سێپتامبری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، مه‌سعود بارزانی له تویتێری تایبه‌تی خۆیدا نووسیویه‌تی، به خۆشیه‌وه لێره ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ڕۆژی ٢٥ی سێپتامبری ساڵی ٢٠١٧ وه‌ك ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێ.
هێمن هه‌ورامی، یه‌كێك له ڕاوێژكاره‌كانی مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاند كه ڕاپرسی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی واته شاری كه‌ركووك، خانه‌قین، مه‌خمور و شه‌نگاڵیسَ به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
هه‌روه‌ها ڕۆیتێرز ده‌نووسێ كه هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تۆڕه‌یی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی لێكه‌وتۆته‌وه. پێشتریش كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق سه‌باره‌ت به ڕاپرسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌رێمیان وریاكردبۆوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی له ڕه‌وتی كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان و مه‌سعود بارزانی دیاری كراوه.
هێمن هه‌ورامی گوتبووی، له كاتی ڕاپرسییه‌كه‌دا ته‌نیا یه‌ك پرسیار ده‌كرێ كه ئایا خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی یا نا؟
هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ده‌وڵه‌تی عێراق و له كاربه‌ده‌ستانی پله به‌رزی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر به ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاندبوو كه “ده‌نگی به‌ڵێ” بۆ ئه‌م ڕاپرسییه بابه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتووێژه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ خودموختاریی به‌هێزتر بووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، جگه له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق، وڵاتانی وه‌ك توركیه، ئێران و سووریه دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاتانه‌ش كوردی تێدایه‌و ئه‌وانیش مافی ئه‌و كوردانه‌ی وڵاته‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كردوه.
ته‌نیا شاری كه‌ركووك كه زۆر كێشه‌ی له‌سه‌ره و پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كورد، عه‌ره‌ب، توركه‌مه‌ن و ئاسووری پێك هاتووه.
پارلمانی عێراق ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش دژی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له شاری كه‌ركووك بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش وڵاتی توركیه‌ش سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركووك ناتڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه توركیه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئاتاتورك به مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد











