دکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن‌زاده جێگر سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و، وته بێژی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی رۆژی ١٧ی جۆزه‌ردانی شاری تاران له لێداونێک بۆ کوردستان و کورد، خوێندنه‌وه‌ی خۆی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا خسته‌ڕوو.
ئاسۆ حه‌سه‌ن‌زاده له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند؛ریوایه‌ته‌کان سه‌باره‌ت به واقعییه‌تی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی تاران جیاواز و ته‌نانه‌ت دژبه‌یه‌کن. ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشانه له‌لایه‌ن خه‌تێك له‌نێو باڵی هه‌ره توندئاژۆی رێژیمیشه‌وه رێگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پێ نه‌درابێ و به‌ڕاستیکاری داعش بێ، لانیکه‌مه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و خه‌ته له‌هه‌رحاڵدا لێی ناڕازی و ناره‌حه‌ت نیه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانی‌دا وتی:واقعیه‌تی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی تاران هه‌رچیه‌ک بێ،له کۆتاییدا ئه‌وه به‌رپرسیارێتیی خودی رێژیمه که پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بکرێ و هه‌ر بۆخۆیشیه‌تی که قازانجی لێ ده‌کا. ئه‌م هێرشانه تازه‌ترین ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌یه‌کی دوور و درێژی گرژی و تێرۆر و توندوتیژی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدایه که له‌ودا کۆماری ئیسلامی هه‌میشه هۆکاری هه‌ره کاریگه‌ری سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌گرتنی تاقم و گرووپه تێرۆریست و دژه مرۆییه‌کان بووه و ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشانه کاری خودی رێژیمیش نه‌بووبن، نابێ پێمان سه‌یر بێ که سه‌ره‌نجام کرده‌وه‌ی تێرۆریستیی له‌م چه‌شنه که شوێنه گشتییه‌کان ده‌که‌نه ئامانج و خه‌ڵکی ئاسایی ده‌که‌نه قوربانی، روو بکه‌نه ئێرانیش.
پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین که باڵی میلتاریست و توندڕه‌وی رێژیم بۆی هه‌یه هه‌م له مه‌یدانی سیاسی‌دا و هه‌م له مه‌یدانی ئه‌منیه‌تیدا ئه‌م هێرشانه بکاته ده‌رفه‌ت و بیانوویه‌ک بۆ خه‌ستکردنه‌وه‌ی فه‌زای سه‌رکوت و ترساندنی خه‌ڵک له هه‌ر چه‌شنه پرۆسه‌یه‌کی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانخوازی له ناوخۆی ئێران‌دا.
ناوبراو له کۆتایی وته‌کانی‌دا به هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئێستاکه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئیران له‌و باره‌وه وتی: ناو‌کی سه‌ره‌ڕۆیی له ئێران له عه‌ینی ئه‌وه‌دا که بێ باکه له‌وه که بگوترێ ئیدی ئێران ئه‌و وڵاته جێگیر و ئارامه‌ش نیه که پێشتر ئیدیعای ده‌کرد، ده‌یه‌وێ له به‌رامبه‌ر بیروڕای گشتیی نێوده‌وڵه‌تیدا خۆی وه‌ك قوربانیی تێرۆریزم نیشان بدا له حاڵێکدا هه‌ر ئێستا زۆر له تێرۆریسته‌کان (به تێرۆریسته راسپێردراوه‌که‌ی شه‌وی یه‌ڵدای به‌رده‌م باره‌گای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیشه‌وه) له باوه‌شی خۆیدا داڵده ده‌دا.











