بە گوێرەی هەواڵێک کە لە پیرانشارەوە گەیشتوە، رۆژی شەممە١٣ی جۆزەردان، مەلاحەسەن پەرامی خەلکی گوندی هەنگەوێی پیرانشار، لە “دۆلی ئاوخواردە”ی کاتێک کە بەماشێن لە کوێستانان را دەگەرایەوە، بەهۆی راوەستانی دلی ماشێنەکەی وەردەگەڕێ و بەداخەوە گیانی لەدەست دەدا.
کاک حەسەن پەرامی، دوای سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران هاتە نێو ریزەکانی حیزب و لە هێزی ئاوارە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی لەبەر کرد.
ناوبراو بۆ ماوەیەك لە لکی ٢ی هێزی ئاوارە لە دەستەی شەهید عەلی گوێرەش سەرپەل بوو، دوای ماوەیەك بەرپرسی تداروکاتی هێز (بەشی تەقەمەنی) بوو.
سالی ١٩٨٤ بەهۆی وەزعی نالەباری بنەمالەوە بە پرس و موافقەتی تشکیلاتی حیزب گەڕایەوە هەنگەوێ و نێو بنەمالەکەی.
حەسەن پەرامی کەسێکی خۆش نێو و خۆشەویستی خەلکی پیرانشار و دەوروبەر بوو. ناوەندی ڕاگەیاندنی حێزبی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵەی مەلا حەسەن رادەگەیەنێ و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ











