ئیسماعیل موقه‌ده‌سی باوكی شه‌هید ئه‌سعه‌د موقه‌ده‌سی ماڵاوایی یه‌كجاری له ژیان نیشتمانه‌كه‌ی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئیسماعیل موقه‌ده‌ستی، باوكی فه‌مانده‌ی شه‌هید ئه‌سعه‌د موقه‌ده‌ستی، خه‌ڵكی ئاوایی بۆڕیه‌ری سه‌ربه ژاوارۆی شاری مه‌ریوان به كۆڵێك حه‌سره‌ت و تامه‌زرۆوه ماڵاوایی له ژیان كرد.
شه‌هید ئه‌سعه‌د موقه‌ده‌سی ساڵی 1345 له ئاوایی بۆڕه‌یه‌ری ژاوه‌ڕۆی مه‌ریوان چاوی به دنیا هه‌ڵێنا و ساڵی 1367 چه‌كی شه‌ڕه‌فی پێشمه‌رگایه‌تی له شان كرد و له ناوچه‌كانی كامیاران و مه‌ریوان فه‌رمانده‌ریی ده‌سته‌ی كۆماندۆكانی هێزی بێستونی ده‌كرد و چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام دا، به‌داخه‌وه ڕۆژی 29ی جۆزه‌ردانی ساڵی 75 له له چیای شاهۆ شه‌هید كرا.
مام ئیسماعیلی باوكی شه‌هید ئه‌سعه‌دی فه‌رمانده تا دوایین هه‌ناسه‌كانی ژیانی چاوه‌ڕێی وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی كۆڕه‌كه‌ی كه ئامانجی حیزبی دێموكرات بوو، بوو، خوالێخۆشبوو هه‌میش خوازیاری یه‌كگرتنه‌وه‌ی دێموكراته‌كان بوو و دیگوت ته‌نیا ئازره‌زوو من ئه‌وه‌یه كه بڵێن بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكراته‌كان سه‌ریه‌ك كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام ئیسماعیل موقه‌ده‌سی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری خۆوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.











