وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ناوچه‌ی “ئه‌لتنف” له سنووری نێوان سووریه و عێراق هێزه‌كانی پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌دیان بۆدرمان كرد.
به‌پێێ ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌وه دووهه‌مین جاره كه هێزه‌كانی به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا، هێزه‌كانی پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌د له سنووری نێوان عێراق و سووریه بۆردومان ده‌كه‌ن.
ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه جاری یه‌كه‌م هێزه‌كانی سپای قودسی سه‌ربه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی له‌و ناوچه‌یه بۆردومان كردوه.
چالاكانی سووریه حه‌وتووی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه ڕاگه‌یاندراویان به سه‌ر هێزه‌كانی پشتیوانیی به‌شار ئه‌سه‌ددا بڵاوكردۆته‌وه و وریایان كردونه‌ته‌وه له سنووره‌كانی “ئه‌لتنف” بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها كاناڵی خه‌به‌ریی ئێن ئێن توركیش ڕایگه‌یاندبوو كه حه‌وتووی ڕابردوو قاسم سلێمانیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شیعه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری نێوان عێراق و سووریه بوون.