ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له به‌رزاییه‌كانی قه‌سری شیرین به‌رده‌وامه و تا ئێستا چه‌ندین مین به هۆی ئه‌و ڕووداوه ته‌قیونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌رزاییه‌كانی قه‌سری شیرین به ده‌یان هێكتار له له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه تا گێڵانی ڕۆژاوا و سه‌رپێلی زه‌هاو ڕویشت و بووه سووتمانی ئه‌و ئاگره.
ئه‌كبه‌ری، فه‌رمانداری شاری قه‌سری شیرین وێڕای ئاماژه به ڕه‌وتی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌رزاییه‌كانی “بازی درێژ” به شێوه‌یه‌ك فراوان بۆته‌وه كه تا ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
شێخ وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانه سروشتییه‌كانی پارێزگای كرماشان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ~ه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه زۆربه‌ی به‌رزایه‌كانی گرتۆته‌وه و به‌هۆی ئاسته‌مبوونی شوێنه‌كه و هه‌مبوونی مینی چێندراو، هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه.
ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كا كه ده‌ڵێ تا ئێستا ئاگركه نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه خۆ ده‌توانن له ڕێگه‌ی كپتێره‌كانی ئاگركوژێنه‌وه لانیكه‌م نه‌هێڵن له‌وه زیاتر په‌ره‌پستێنێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ تا ئێستا خه‌ساره‌تی زیاتر له 200 میلیۆن ریاڵی به گه‌وه‌ڕگه‌كان گه‌یاندوه.
كۆمه‌ڵێك له كارناسان و ژینگه‌پارێزان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له وه‌رزی كۆتایی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوین كه گژ و گیایه‌كان زرد ده‌بن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار خۆیان بۆ ڕووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه ئاماده نه‌كردوه و تا ئێستا ئه‌گه‌ر به هاوكاری خه‌ڵكی خۆجێیی و ژینگه‌پارێزان نه‌بێ كه‌متر ئاگرێكیان بۆ كوژاوه‌ته‌وه.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كاندا له پارێزگای ئیلام‌یش له جاده‌ی كۆنی نێوان شاڵح ئاباد بۆ ئیلام له‌وه‌ڕگه و لێره‌واره‌كانی ئه‌و شوێنه‌ش بوونه سووتمانی ئاگر.
هه‌روه‌ها له‌و پارێزگایه‌دا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌كانی “سرخ گیر”، ئه‌یوان، ئاب ئه‌ناری ئابدانان و سیروان له ئاوردابوون.











