دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی چەکدارانە بۆ سەر مەجلیسی ئێران.
باس لە رووداوی تەقینەوەیەک دەکرێ لە حەوشەی گۆڕستانی خومەینی لە تاران ، کە گوایە چەند کەس بە توندی بریندار کراون
لە یەکەم ساتەکانی تەقە و تەقینەوەکانی ئەمرۆی تاران جەوی ئەمنیەتی ئێران شڵەژاند، ئەگەرچی دەنگ ورەنگی کۆماری ئیسلامی هیچ ئاماژەیەکی پێ نەداوە
وەزارەتی ئیتلاعات بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێکی بە پەلە ، داوای لە خەڵکی ئێران و بەتایبەتی دانیشتووانی شاری تاران کردوە کە بە دیتنی هەر چەشنە جموجۆڵێک جێ گومان، ناوەندە ئەمنیەکان ئاگادار بکەنەوە.
دوایین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە چوارکەس هێرش دەکەن سەر دەروبەری گۆڕی خومەینی و بە تەقاندنی بۆمب و تەقەی کڵاشینکۆف چەند کەس بریندار دەکەن.
هەروەها لە شەقامی پاستۆر دەفتەری سەرۆککۆماری کەوتوتە بەر دەستدرێژی گوللە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە شەقامەکانی دوروبەری “حرمی” خومەینی شەڕ لە نیوان چەکداران و هێزە ئەمنیەکان بەردەوامە و لە ترسی تەقینەوەی دیکە بڵاویان بەخەڵکی نێو حەوشەی گۆڕستانی خومەینی کرد.
کەشێکی ئەمنیەتی سەرانسەر تارانی داگرتوە.