ئه‌ندامێکی لەمێژینەو دلسۆزێکی دیکه‌ی نیشتمان له شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٤ ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، مامۆستا مه‌لا قادر پورحوسێنی، ناسراو به مه‌لا قادر لاچینی، ئەندامی دێرین و تێکۆشەری پێشووی ناو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌هۆی پیری و نه‌خۆشی، له شاری مه‌هاباد کۆچی دوایی کرد. مامۆستا مه‌لا قادر لاچینی وه‌ک ئه‌ندامی به‌وه‌جی حیزبی دێموکراتی کوردستان تێکۆشانی سیاسیی خۆی بە ئه‌ندامه‌تی له ریزەکانی ئەم حیزبە له کۆتاییەکانی دەیەی ٣٠ی هەتاوی دا ده‌ست پێ‌کرد. له کۆنگرەی دووهەمی حیزب دا بەشدار بوو و وەک یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی چاوەدێریی بەرز لە لایەن کۆنگرەوە هەڵبژێردرا. دوای کۆنگرە وەک پێشمەرگە و کادرێکی چالاک و هەڵسووڕی حیزب تێکۆشانی خۆی درێژە پێ دا. کاک مەلا قادری لاچینی لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکی حیزبی دا لە لایەن چەکدارەکانی رێژیمی پاشایەتیەوە دەستبەسەر کراو بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە زیندانەکانی ئەو رێژیمە دا لەگەڵ توندترین ئازار و ئەشکەنجەی دەزگای ساواک بەرەوڕوو بۆوە. لە زیندانیش‌دا بۆ لاوانی تێکۆشەرو بەندکراوی کورد هەردەم سەمبولی خەبات و خۆڕاگری بوو. تا سەرەنجام لە سەروبەندی روخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە زیندان ئازاد کراو بە ئازادبوونیشی خەباتی ئاشکرای خۆی لە ریزەکانی حیزبی دێموکرات دا درێژە پێدا. کاک مەلا قادری لاچینی بە دوای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامیش به گوڕتر له جاران له ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا درێژه‌ی به تێکۆشانی سیاسیی دا. سەرەتا وه‌ک کادرێکی دڵسۆزی کۆمیته‌ی شارستانی مه‌هاباد، لە کۆمیته ناوچه‌ی سارمو میرقاز سازمان درا. دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش لە دەشتیوێ گواسترایەوە و ئه‌رکی پێشمه‌رگایەتی خۆی لەوێ به‌جێ دەگهیاند. تا سەرەنجام بە هۆی هەڵکشانی تەمەن و لە سەر ئیزنی حیزبەکەی، گەڕایەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی. مامۆستا مه‌لا قادر لاچینی دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ سه‌ر ژیانی ئاسایی، هه‌ر وا وەک مرۆڤێکی به‌بیرو باوه‌ڕو دڵسۆزێکی ئامانجه ڕەواکانی مایه‌وه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری مامۆستا مه‌لا قادر لاچینی ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.