به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه سنووره‌كانی پیرانشار دوو كوڵبهر برینداربوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری دلاوانی ناوچه‌ی پیرانشار ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له كاسبكارانی كورد ده‌كه‌ن و له ئاكامدا دوو كه‌س به ناوه‌كانی مه‌لا بریته، ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی بریته‌ی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵان كه تا ئێستا ناوی ئاشكرا نه‌كراوه به توندی برینداربوون.
هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی پاش ته‌قه و ڕاودونانی كاسبكارانی كورد باره‌كانیان به‌تاڵان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ ڕابردوودا ئه‌وه چهدهیهمین جار كه هێزه ئینتزامی و ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له كاسبكارانی كورد ده‌كه‌ن و ده‌یان كوژن و برینداریان ده‌كه‌ن.