وه‌حید نه‌بیزاده، خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس كه حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه تا ئێستا له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، وه‌حید نه‌بیزاده ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ كوڕی زوبه‌یر، خه‌ڵكی گوندی گوڵ ئاده‌می سه‌ربه شاری سه‌ڵماس له ساڵی ١٣٨٧ ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و ساڵی ١٣٨٨ بۆ زیندانی زه‌نجان دووخراوه‌ته‌وه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌شكراوه.
ناوبراو خه‌رمانانی ساڵی ٨٧ له حاڵێكدا كه به تاكسی ته‌له‌فوونی كاری ده‌كرد له سێ‌ڕێیانی گوندی هه‌پمران له ناكاو به‌سه‌ر شه‌ڕ و تێنهه‌ڵچوونی سپای پاسداران و حیزبه كوردییه‌كاندا ده‌كه‌وێ كه له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌ندامێكی سپای پاسداران ده‌كوژرێ و ناتوبراویش تێوه‌ده‌گلێ و پاش ماوه‌یه‌ك خۆشاردنه‌وه پاشان ده‌سبه‌سه‌رده‌كرێ.
ناوبراو پاش ٤ مانگ لێكۆڵینه‌وه له وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سه‌ڵماس بۆ زیندانی ئه‌و شاره ده‌گوازرێته‌وه و له یه‌كه‌م دادگاییدا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه و پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٢٥ ساڵ زیندان و دوورخراوه‌یی بۆ زیندانی زه‌نجان دوور ده‌خرێته‌وه و ئێستا له‌و زیندانه‌دا به‌ندكراوه و ماوه‌ی‌٩ ساڵه ته‌نیا یه‌ك ڕۆژیان مه‌ره‌خه‌سی پێنه‌داوه.
پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ماڵ و ماشێنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستی به‌سه‌داده‌گیرێ.
شایانی باسه كه ناوبراو پێشتریش له ساڵی ٨٥ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاریی حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ماوه‌ی ٢ مانگ ده‌سبه‌سه‌ركراوه و پاشان به‌دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازادكرابوو.