به‌شێك له كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری مه‌ریوان به‌هۆی كه‌میی هه‌قده‌سته‌كانیانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ئه‌نجومه‌نی سێنفیی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه تا ئێستا به هه‌قده‌ستی ساڵی ٩٣ كارده‌كه‌ین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌به‌رده‌م فه‌رمانداریی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
ئه‌و كرێكارانه‌دا له نامه‌یه‌كدا داوایان له فه‌رمانداری ئه‌و شاره كردوه كه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به هه‌قده‌ستی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كاندا بكه‌ن كه تا ئێستا به مووچه‌ی ئه‌و كرێكارانه به هه‌قده‌ستی ساڵی ٩٣ دراوه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردن و پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا قه‌راربوو نانه‌واخانه‌ی نوێ به كۆمه‌ڵێك كه‌س بدرێ كه توانای به‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بێ به‌ڵام ئه‌و ئیمتیازه به كه‌سانێكی دیكه كه له كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی ناوچه‌یی نزیك بوون، درا.