كۆمه‌ڵه‌ی ڕاوێژكاریی چالاكانی مه‌ده‌نیی یارسان له نامه‌یه‌كدا داوایان له حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران كردوه كه كۆتایی به گیروگرفتی یارسانه‌كان بێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی ڕاوێژكاریی چالاكانی مه‌ده‌نیی یارسان له نامه‌یه‌كدا ڕوو به حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران ده‌نووسن، ئه‌و ڕێكخراوه‌ی ئێمه له ماوه‌ی 4 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی تۆدامه‌زرا و پێداگریمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پشتیوانی بۆ یارسانه‌كان كردبوو كه پاش چه‌ندین جار نامه و نامه‌كاری تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ وه‌ڵامێكمان پێنه‌درایه‌وه. هه‌ر بۆیه له‌و نامه‌یه‌دا داوای له جه‌نابه‌ت ده‌كه‌ین كه به جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ئێمه كۆتایی به گیروگرفتی خه‌ڵكی یارسان بێنی. له سه‌فه‌ری جه‌نابت بۆ كرماشان پێوان خۆش بوو چاومان پێت بكه‌وێ و كۆمه‌ڵێك داواكاریمان هه‌بوو كه له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه پێشمان پێ‌گیرا و كۆمه‌ڵێك له ناڕازییان لێوه‌كانی خۆیان دروو تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگی خۆیان به ئێوه بگه‌یه‌نن به‌لام به‌داخه‌وه دیسان ده‌نگی ئێمه‌ت نه‌بیست. به‌ڵام له سه‌فه‌ری پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر به ئاسانی ده‌نگی ئێمه ده‌بیسن.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه كه له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٩٢ ، سێ كه‌س له یارسانه‌كان به‌هۆی فشاره‌كانی ڕێژیم له به‌رده‌م مه‌جلیس و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان خۆیان سووتاند و هه‌روه‌ها له سه‌ربازخانه‌كان یارسانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردن ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و بێڕێزی به ئایینه‌كه‌یان ده‌كرێ و هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵێك له لاوانی یارسان به‌ناچار وڵاتیان به‌جێ هێشتوه.
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌و نامه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك پێشنیاری وه‌ك پێگه‌ی ئایینی یارسان له قانوون‌دا ڕوون بكرێته‌وه، قانوونی مافه‌كانی یارسان په‌سندكراوی ساڵه‌كانی ٧٤ بۆ ٧٥ پێداچوونه‌وه بكرێ، ڕاسپارده‌كانی جه‌نابت بۆ پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریی به وه‌زاره‌تخانه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێ و له به‌خشنامه‌كاندا بگونجێندرێ، به‌یاننامه‌یی هه‌ڵبژاردنی ١٠ ماده‌یی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێ، به چاوی ئه‌منیه‌تی له كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان نه‌ڕوانن و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه به مه‌به‌ستی چاره‌ی كێشه‌كان كراوه.