وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق، تاوتوێی چه‌ندین پرۆژه‌یان كرد، وه‌ك هێڵى ئاسنین و هێڵى ئاسمانى و ئه‌و ڕێگایانه‌ش كه خاكى هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، ئاشكراشی كرد، كه به‌نیازن كرماشان به لازقییه ببه‌ستنه‌وه و هێڵه‌كه‌ش به‌ناو خاكى هه‌رێمی كوردستاندا تێبپه‌ڕێت.
عه‌باس ئاخوندی، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران، ڕای گه‌یاند :” خاكى هه‌رێمى كوردستان نزیكتر و كورتتره بۆ گه‌یشتن به شارى لازقیه‌ی سووریا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ند”.
گوتیشی :” وڵاته‌كه‌مان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقه بۆ دیاریكردنى ئه‌و شوێنه‌ى كه ئێران له ڕێگه‌یه‌وه به سووریاوه ده‌به‌سترێته‌وه”.
هه‌ردوو وه‌زیره عێراقی و ئێرانییه‌كه له دیداره‌كه‌یاندا باسیان له گه‌یاندنى هێڵى ئاسن له ئێرانه‌وه بۆ عێراق كرد، له‌و باره‌یه‌وه ئاخوندى، گوتی :” هێڵى ئاسنی ئێران تا دوو مانگى دیكه ده‌گاته پارێزگاى كرماشان، له‌وێشه‌وه ده‌یگه‌یه‌نێته ناوچه‌ى خوسره‌وى (قه‌سرى شیرین) كه هاوسنوورى هه‌رێمى كوردستانه”.
جه‌ختی كرده‌وه، كه ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله پارێزراو نییه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر عێراق، له پاراستنى ناوچه‌كه دڵنیایان بكاته‌وه.
وه‌زیره ئێرانییه‌كه، ئاشكراشیكرد، كه وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئوردن و سووریا له گفتوگۆكردندایه بۆ گه‌یاندنى هێڵى ئاسن له ڕێگه‌ى عێراقه‌وه به‌و دوو وڵاته ، گوتیشی :” سووریا ڕازی بووه هێڵى ئاسن بگه‌یه‌نینه لازقییه”.
ئاخوندی، گوتیشی :” هیواده‌خوازین به زووترین كات ئه‌و هێڵه بگه‌یه‌نینه لازقییه، كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانین به‌نده‌رى شه‌نگهاى له چین بگه‌یه‌نینه دیوى سووریای ده‌ریای ناوه‌ند”.