خۆکوشتن لە شار و ناوچەکانی کوردستان بوتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەچێ.
لە درێژەی خۆکوژییەکان رۆژی شەممە ١٣ی جۆزەردان پیاوێکی خەڵکی مەریوان بەناوی “هێمن. م” لە ڕیگەی خۆکوشتنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ناوبراو کە شوفێر کامیون بووە دوای پێکدادانی کامیونەکەی لە ماشینێک دیکە، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کارناسانی بواری کۆمەڵایەتی، خەمۆکی و بێ هیوای بە داهاتوو، کێشەی ئابووری و گرفتی کۆمەڵایەتی بە هۆکاری پەرەسەندنی خۆکوشتنەکان لە کوردستان دەزانن.
رێژەی خۆکوشتنەکان لە شارەکانی کوردستان لە نێو ژنان زیاترەو لە چەن حەوتووی ڕابردوودا، چەن رووداوی خۆکوشتن لە نێو کچ و ژنانی کوردستان ڕووی داوە.
هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردان و له ماوه‌ی ٨ ڕۆژی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌زا ڕۆسته‌م‌زاده له سه‌قز، شیما قه‌ره‌نی له مه‌هاباد، ئیلاهه ئه‌حمه‌دیان له سه‌قز، ئاره‌ش وه‌یسی له کامیاران، سه‌حه‌ر ئه‌یوبوه‌ند له مه‌ریوان و کامیل ب له دیوانده‌ره خۆیان کوشتوه.