لە دەسپێکی وەرزی گەرماوە تا ئێستا لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان وەکوو ساڵانی پێشوو بەربوونی ئاگر خەساری ژینگەیی لێکەوتووەوە.
بە پیێ هەواڵی گەیشتو بۆ جاری چەندەم بێشەڵان و دارستانەکانی پارێزگای ئیلام کە خاوەنی سامانێکی ژینگەییە بە شێوەی گوماناویی ئاگری تێبەردراوە و، بەشێکی بەرچاو لە لێڕەوار و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سووتاوە.
رۆژی شەممە ۱۳ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، ئاگرێکی بەرفراوان لە دارستانەکانی ناوچەی “سرخگیر”ی شاری “ئەیوان غەرب”لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەربووە و بەهۆی بەربڵاو بوونی ئاگرەکە، پانتاییەکی زۆری دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیە سووتاوە و هەتا ئێستا کۆنتڕۆڵ
نەکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاند کە بە هۆی هەڵکردنی با و نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ ئاگر کوژاندنەوە، وێڕای بەشداری خەڵکی ناوچەکە و ژینگەپارێزان، هەتا ئێستاش ئاگرەکە پەرەدەسێنێتوئەگەریهەیەبەشێکیزۆرتریئەودارستانولەوەڕگانەببێتەقوربانیوبسووتێت.
شایانی باسە لە حەتووی رابردووش بە هۆی رووداوێکی هاوشێوە لە داوێنی شاخی کەویرکۆ لە ئیلام پتر لە ٣٠هیکتار لەوەڕگەو دارستانی ئەو ناوچەیە سووتاو، خاڵی هاوبەشی سەرجەم خەسارە ژینگەییەکان کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ناوەندە پێوەندیدارەکانی پێوەدیارەو ئەرکی ژینگەپارێزانی زیاتر کردووە.
شیاوی باسە هەموو ساڵێ لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی گەرما، بەشێوەیەکی گوماناوی ئاگر لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کورودستان بەردەبێت.
هەروەها لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە سەوڵاوای مەریوان و چەند شوێنیکی دیکە بە هۆی ئاگر ژینگە وسروشتی ئەوناوچانەش خەساریان لێکەوتوە.