دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان گوشار بەسەر بەڕێوەبەران و بەرپرسانی کانەڵە تیلیگرامییەکان بەردەوامە و هەر کات بە بیانوویەک بانگهێشتی ئیتلاعات دەکرێن.
غوڵامحسێن سمایلی بەرپرسی گشتیی دادگوستەری پارێزگای تاران رۆژی شەممە ١٣ی جۆزەردان باسی لە بانگهێشت کردنی بەشێک لە بەرپرسانی کاناڵە تیلیگرامییەکان بۆ ئامادەبوونیان لە بەردەم دادگا کرد.
ناوبراو هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو کەسانەی بۆ پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان گەڕاندەوە.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی بەڕێوەبەرانی کاناڵە تیلیگرامییەکاندا ، دوو کەسی دیکەش لە پارێزگای گوڵستان لە لایەن پولیسی “فەتا” دەسبەسەرکران.
دوایین رۆژەکانی ساڵی ڕابردوو شەپولی دەسبەسەرکردنی بيڕیوەبەرانی کاناڵە تیلیگرامییەکان دەنگیدایەوە
رۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ساڵی رابردوو لیباس شەخسییەکان زیاتر لە ١٢ کەس لە بەرێوەبەرانی کاناڵە تیلیگرامییەکانیان دەسبەسەر کرد، کە ئەو کەسانە بەرپرسی چەند کاناڵی سەر بە ڕیفۆرخوازەکان بوون.
غوڵامحسێن موحسینی ئژەیی؛ وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕایگەیاند کە لە کاناڵە تیلیگرامییەکان دا ، بانەتگەلێک بە دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی بڵاوکراوەتەوەو هەروەها بهڕێوەبەرانی لە گەڵ دەزگا سیخوڕییەکان پێوەندییان هەبووە.
هەر وهها له حەوتووی رابردوودا، هێزە ئەمنییەکان ٧کەس لە بەڕیوەبەرانی کاناڵە تیلیگرامییەکانیان لە شاری کرماشان بە تاوانی بانگەشەی کردن بە دژی دین و نیزامی دینی، دەسبەسەر کرد.
شایانی باسە نزیک بە نیوەیەک بەکارهێنەرانی تیلیگرام لە ئێران دەژین
پتر لە ٢٣میلیون کەس لەو تۆرە کۆمەڵایەتییەدا بەشدارن.
دوای سەرکەوتنی رۆحانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٩ی بانەمەڕ دەنگۆی ساختەکاری و دزینی دەنگ لە هەڵبژاردنەکان بڵاوبۆوە،هەربۆیە گوشار خراوە سەر بهشێک لە چالاکانی مەدەنی و بەڕێوەبەرانی کاناڵە مەجازییەکان.
ئەوکەسانەی کە لەو بارەوە دەسبەرکراون بە کڕین وفرۆشن دەنگ و دەستێوەردان لە ڕای گشتی خەڵک” تاوانبار کراون.