یەکێکی دیکە لە ئەندامانی سپای پاسداران کە بۆ شەڕی سووریە نێردرابوو لە دەوروبەری شاری حەلەب کوژرا.
هەواڵدەریی تەنسیم سەربە سپای پاسداران دوو رۆژ لەمەوبەر هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی دیکەی سپای پاسدارانی لە شەڕی سووریە بڵاوکردەوەو گرینگی ئەو هەواڵە لەوێ دایە کە زۆرجار هەواڵی کوژرانی ئەندامانی سپای پاسداران لە ماڵپەڕ و هەواڵدەرییەکانی حکومی یان بلاوناکرێتەوە یان بە درەنگ بڵاو دەبنەوە.
بە پێی هەواڵی تەسنیم پاسدار فەریدوون ئەحمەدی ١٤هەمین پاسداری خەڵکی کرماشانه که لە شەڕی سووریەدا کوژراوە.
سپای پاسداران لە دەسپێکی شەڕی سووریە بە ناردنی کارناسانی نیزامی و سەدان ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە پەرەی بە شەڕ و ناکۆکییەکانی سووریە داو، بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات دەستی دایە کۆمەڵکوژی و کاولکردنی وڵاتی سووریە.
شرۆڤەکارانی بواری سیاسی دەڵێین یەکێک لە بەهێزبوونی بەرەی دەژ بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە، هۆکاری دەستێوەردان و کێشەنانەوەی کۆماری ئیسلامییە لە وڵاتانی سووریە و عێراق ویەمەن و بەحرەین.