بەشێک لە وتاربێژانی رۆژی هەینی و سەربە باڵی بناژوخۆزان سەبارەت بە واژۆکردنی بەڵگەنامەی نێونەتەوەیی سەربارەت بە چاکسازیی بەشی فێر کردن و ڕاهێنان لە دنیا بە ناوی بەڵگەی ٢٠٣٠ کە ساڵی پار لە لایەن دەوڵەتی حەسەن روحانی واژۆکراوە بە توندی ڕەخنەیان گرت.
لەو بەڵگە نامەیەدا وڵاتانی واژۆکار دەبێ پابەند بن بە خاڵە پەسەند کراوەکانی ئەو بەڵگەنامە نێونەتەوەییەو لە بۆ چاکسازی و بەرۆژ کردنی بواری فیڕکردن و ڕاهێنان دەبێ پرنسیپە جیهانییەکان لە پێش چاو بگرن.
نارەزایەتی باڵی بناژۆخواز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە پێی ئەو بەڵگەنامەیە چیتر نابێ لە قوتابخانەو خوێندنگەکانی کۆماری ئیسلامی باسی توندی ئاینی و مەزهەبی بکرێ و دەبێ مافی منداڵ وەکوو بەها و پڕنسیپە پەسەند کراوەکانی نێو نهتهوهیی پارێزراو بێ.
بەڵگەی ٢٠٣٠ یونسکۆ کە لە سپتامبری ٢٠١٥ هاتووتە ئاراوە ١٧ ئامانجی سەرەکیی و ١٦٩ ئامانجی لاوەکی هەیە کە ئیرانیش یەکێک لە وڵاتانی واژۆکاری ئەو بەڵگەنامەیەیە.
موجتەبا میردامادی وتاربێژی رۆژی هەێنی شاری ئیسفەهان بە توندی لەو بەڵگەنامە واژۆکراوە رەخنەی گرت وگوتی: بە پێی ئەو سەنەدە ئیمزا کراوە نابێ لە قوتابخانەکان باسی جیهاد و شەهادەت و ئینقلاب بکرێ ئەمەش یانی بەتاڵبوون لە بەهاکانی ئینقلاب.
لەوپێوەندیەشدا رێبەری نیزام وەدەنگ هاتوە کە بۆ ئەو بەڵگەنامەیە بە نهێنی واژۆ کراوە.
هەروەها عەلەمولهودا نوێنەری خامنەیی لە شاری مەشهەد بەرانبەر بە بەڵگەنامەی ٢٠٣٠ هەڵوێستی گرت و ناوەڕۆکی ئەو پەسەند کراوەی بەدژی بەرژوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له قهڵهم دا و، ڕایگەیاند کە جێبەجێ کردنی خاڵە دەسنیشان کراوەکانی ئەو بەڵگەنامەیە مەترسییە بۆ سەر رێبازی ئینقلاب و، نابێ ڕیگە بدرێ کە نەوەی نوێی بە شێوەی رۆژئاوایی پەروەردە بکرێن.