دکتور ئاسۆ حەسەنزادە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وتووێژێکدا تایبەت بە مەسەلەی خەباتی چەکداری کە مێتۆدێکی ڕەوایە یان ناڕەوا ؟ لە گەڵ رادیۆ فەردا، کۆمەڵێک خەڵی لەو بارەوە خستەبەر باس.
جێگر سکرتێر گشتی و، وتەبێژی دەفتەری سیاسیی حدک، لە و وتووێژەدا خوێندنەوەی حیزبی دێموکراتی لە سەر پرسی خەباتی چەکداری و مێتۆدەکانی دیکەی خەبات بۆ بیسەرانی فارس زمانی رادیۆ فەردا شیکردەوە.
ئاسو حەسەنزادە لە درێژەی قسەکانی دا وتی: سەرەڕای ئەوەی کە هەموو گەلێک مافی ئەوەی هەیە بۆ دیاری کردنی مافی چارەنووسی خۆ نووسین و سەرجەم مافەکانی دیکە بەرانبەر بە ستەمکاران و داگیرکەران خەباتی چەکداری بکاو تەنانەت بە پێی پەسەندکراوە نێونەتەوەییەکانیش، پەنابردن بۆ خەباتی چەکداری دانیپێدانراوە، بەڵام هیچ ڕێکخراوێکی سیاسیی سالم و بەمسئولییەت لە گەل توندوتیژی نیە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وێڕای ئاماژەدان بە دۆخی ئێستاکەی کۆماری ئیسلامی ئێران و چالاکیی مەدەنی لە نێو ئەو سیستمەدا ، لە وڵامی ڕەخنەگرانی خەباتی چەکداریدا وتی: لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامی خەباتی مەدەنی لە گەڵ کۆمەڵێک گیروگرفت رووبەروویەو چالاکانی ئەو بوارە، هەموو کات بە توندترین شێوە لەلایەن دەسەڵاتەوە وەلاخراون و ئەساسەن خەباتی مەدەنی لە حکوومەتگەلێک وڵامدەرە کە بۆ خۆی حکومەتێکی مەدەنی بێ، نەک سیستمێکی میلیتاری و سەرکوتکەر بەڵام لە گەڵ ئەوەش کە چارەسەری پرسی کورد لە ئێران ڕێ حەلی نیزامی نیە، بەڵکوو پێویستی بە خەباتی فرە چەشنە و هیچ کام لە مێتۆدەکانی خەبات چ چەکداری و چ خەباتی مەدەنی وسیاسی نابێ لە بەدەرم یەک بە ڕێگر بزانین.
ئاسوحەسەنزادە لە درێژەی وتەکانیدا بە وەبیرهێنانەوەی رووداوەکانی کوردستان بەتایبەتی لەسەروبەندی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی تا ئەمرۆ ، لە بارەی روانگە حیزبی دێموکرات لەسەر شێوە خەباتی چەکداری گوتی: چەکی سەرشانی پێشمەرگە چەکی بەرگرییەو هیچ کات حیزبی دیموکراتیش خەباتی چەکداری بە ئامانج نەزانیوە، بەڵام ئەوانەی کە ڕەخنە کە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەگرن لەسەر مەسەلەی خەباتی چەکداری، با رووی ڕەخنەیان لە دەوڵەتی ناوەندی بێ کە بەدرێژایی ٣٨ ساڵ بێجگە سەرکوت ودەمکوت کردنی خەڵکی کورد هیچ رێگەیەکی دیکەی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ئێران نەهێشتوتەوە. ئیستاشی لەگەڵ بە شێکی زۆر لە مافەکانی گەلی کورد، روانگەیەکی ئەمنی و سیاسییان بەسەردا زاڵەو، سەرەڕای ئەوەی کە لایەنە سیاسییەکانی کورد وەکوو حیزبی دێموکرات بە مێژووی خۆی هەوڵی داوە لە ڕیگەی وتووێژ و دوور لە توندوتێژی ئە پرسە چارەسەر بکا، بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی ناوەندی ملی بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد نەداوە.