ڕێكخراوی زانیاریی ناوه‌ندیی ئا‌مریكا واته سیا كه‌سێكی نوێی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی ئێران دیاری كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ڕێكخراوی زانیاریی ناوه‌ندیی ئا‌مریكا واته سیا كه‌سێكی نوێی به ناوی “مایكێل دی ئاندێرا”ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران دیاری كرد.
مایكێل دی ئاندێرا كه به شازاده‌ی ڕه‌ش ناسراوه وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌شێ ئێران دیاری كراوه. ناوبراو كاتی خۆی به‌رپرسی عه‌مه‌لیاتی ده‌سبه‌سه‌ركردنی ئۆسامه بێن لادێن، سه‌ركرده‌ی ئه‌لقاعیده‌ی له ڕێگه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه‌ی پێ ئه‌سپێدرابوو.
نیویۆڕك تایمز ده‌نووسێ شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه دۆناڵد ترامپ به هۆی دیاریكردنی ئاندێرا له به‌شی عه‌مه‌لیاتیی ئێران به شێوه‌یه‌كی توند مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكا.
ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ كۆماری ئیسلامی به تیرۆریزمی ده‌ره‌جه یه‌ك ده‌زانێ.