سه‌ربازێكی كوردی خه‌ڵكی شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران سه‌بازێكی كورد به ناوی تاهیر خورشیدی، ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌یداوێی شاری شنۆ به تۆمه‌تی سیخوڕی و له‌قاودانی نهێنییه‌كانی سپای پاسداران ده‌سبه‌سه‌ركرا و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
شایانی باسه ئه‌و سه‌ربازه له به‌شی كۆمپیوتێری حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری شنۆ سه‌رباز بووه.
سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و سه‌ردانی شوێنه ئه‌منیه‌تییه‌كان تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان سه‌باره‌ت به هۆكار و شوێنی ده‌سبه‌سه‌ركرانی كۆڕه‌كه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.