نوێنه‌ری پێشووی ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا ده‌بێ واده‌ی و به‌ڵێنیی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران جێبه‌جێ بكا.
یه‌ك ڕۆژ پاش هاتنه‌ده‌ری ئا‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ناوچه‌یی، جۆن بۆڵتۆن باڵوێزی پێشووی ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ڕۆژنامه‌ی جروز ئه‌له‌م پستی گوت، ترامپ ده‌بێ به‌ڵێنییه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری جێبه‌جێ بكا.
ناوبراو گوتی ئه‌گه‌ر ترامپ ئه‌و ڕێكه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ڕێكه‌وتنه هه‌ڵه‌بووه.
دۆناڵد ترامپ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌و ڕێكه‌وتنه بوو و به خراپترین ڕێكه‌وتنی ئامریكای ده‌زانی.
پاش هاتنه‌سه‌ر كاری ده‌وڵه‌ت، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد كه جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه تاوتوێ بكا كه ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی كردبێ، بوار بۆ هاتنه‌ده‌ری ئا‌مریكا له‌و ڕێكه‌وتنه له‌بار بكا. ترامپ هه‌روه‌ها گوتی، دووباره ده‌بێ وتووێژه‌كان بكرێنه‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو جۆن بۆڵتۆن ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی ناوكی دوو حاڵه‌ت پێشێلكاریی كردوه كه پاشه‌كه‌وتی ئاوی قورسی زیاتر له ئاستی دیاری كرا‌و به‌رزكردۆته‌وه كه به‌و هۆیه‌وه نیگه‌رانیی نێوده‌وڵه‌تیی لێكه‌وتۆته‌وه.