ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ۱ی ژوئیە لە دەفتەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس رێورەسمێک بە بۆنەێ چاپ و دەرچوونی کتێبێک بە زمانی فەرانسهویی لهسەر کوردستان لە لایەن خاتوو سۆفیی مووسیی کە دوستی دێرینی کوردە نووسرابوو ،بەرێوەچوو .
بە دوا ناساندنی ئەو خانمە لە لایەن بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومهتی هەرێمی کوردستان لە پاریس، باسێکی کورت لە سەر کتێبەکە کرا و ، چەندپرسیارێکیش لە لایەن بەشداران لە نووسەری کتێبهکه کرا، کە بە کورتی وەڵامدرانەوە .
شایانی باس کە جگە لە ئەو خانمە نووسەرە دوو کەسایەتی دیکە فەرانسهویی بە ناوەکانی د. فردریک تیسو و شاڵریار کە دوستی لە مێژینە کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانن بەشدار بوون کە لە سەر مەسەلەی پرسی کورد و کتێبەکە قسەیان کرد.
پێویستە بگوترێ کە هەئیەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەرێزان کاک جەڵیل گادانی کەسایەتی ناوداری حیزب وکوردستان وئارەش زەمانی وەک بەرپرسی کومیتە حیزب لە فەرانسە بەشداری ئەو رێورەسمەیان کرد و کاک جەڵیل لە چەند رەستەیهکی کورتدا، سپاسێ هەر سێ ئەو بەرێزانەێ کرد کە بەشێک له ژیان و کاری خۆیان بە نووسینیی کتێب لە سەر مەسەلە کورد تەرخان کرد بوو کرد و، ئهڕێوڕهسمه دوای نزیک بە دوو کاتژمێر کوتایی پێهات.