رۆژی پێش نیوه‌رۆی پێنج شه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردانی ٩٦ ( ١ی جولای ٢٠١٧) شاندێکی پایه‌به‌رزی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی سکرتێری گشتیی حیزب هاورێ مسته‌فا مه‌ولوودی سه‌ره‌تا له مه‌راسیمی به‌خاک سپاردنی مامۆستا عه‌زیز محه‌ممه‌د که‌سایه‌تی ناسراو و دیاری کورد و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی عێراق و کوردستان دواتریش له پرسه‌ی ناوبراو له شاری هه‌ولێر دا، به‌شدارییان کرد.
پێویسته بگووترێ ده‌فته‌ری سیاسی حیزب له‌و پێوه‌ندییه‌دا په‌یامی هاوده‌ردی خۆی پێشکه‌شی هاورێیانی حیزبی شیوعی کوردستان کرد و ده‌سته گوڵی وه‌فای له سه‌ر گوڕی نه‌مر مامۆستا عه‌زیز محه‌ممه‌د دانا و دواتریش شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڵ سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی شیوعی کوردستان کاوه مه‌حموود و به‌رپرسانی دیکه‌ی حیزبی شیوعی هاودهردییان کرد.
شایانی باسه مامۆستا عه‌زیز سیاسەتمهدارێکی به‌ئه‌زموون، سه‌رکرده‌یه‌کی خاکی و خه‌ڵکی و کۆمه‌ڵایه‌تی، له لایه‌کی دیکەش دۆستێکی له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکرات و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌مخۆرێکی به‌ئه‌مه‌گی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان بوو.