بەرپرسێكی باڵای ئامریكا ڕایگەیاند کاریگەریی و دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق ئەوەندە فراوان بۆتەوە کە زۆربەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە جیاتی ئەوەی کە بڕیار لە حەیدەر عیبادی وهردگرن لە ئێرانی وەردەگرن.
ژێنراڵ تۆماس تاسك، جێگری فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی ئامریكا لە میانەی وتارێكیدا لە پەیمانگای ئینتەرپرایز ڕایگەیاند: زۆربەی بەرپرسە نیزامییەکانی عێراق لە بری حەیدەر عیبادی فەرمان لە ئێرانەوە وەردەگرن ، بەجۆرێكه له دواییانەدا ئێران بەتەواوەتی پێگەی خۆی لە عێراق قایمكردوە .
هەروەها ڕایگەیاند: گەڕانەوەی هێزە ئامریكیەكان لە عێراق له دوای شەڕی داعش مەترسیدارە و گۆڕەپانەكەیە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران چۆڵكرد.
ژێنراڵ تۆماس تاسك، وێرای دەربڕینی نیگەرانی لە دەستیوەردانەکانی ئێران گوتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەی ئێستا له عێراق دەیکا جێبەجێکردنی بەشێكه لە سیستمی ئەمنی وڵاتەکەی.