محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج پێی له ٢٤مین ساڵی به‌ندكرانی خۆی نا.
ئه‌و به‌ندكراوه نه‌خۆشه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له پێدانی مه‌ره‌خه‌سی و ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌شكراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌ندكراوی سیاسیی كورد خه‌ڵكی شاری بۆكان به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ئارترۆزی مل له بارودۆخێكی ناله‌باری جه‌سته‌ییدا ده‌ژی و كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌نددیار له ناردنی بۆ پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندانی تا ئێستا خۆیان بواردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به نه‌زه‌ری گوتی، ناوبراو چه‌ندین جار نامه‌ی بۆ دادگای شاری كه‌ره‌ج ناردوه و داوای پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان كردوه به‌ڵام به ناوبراویان ڕاگه‌یاندوه كه دادگای شاری ورمێ ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر نییه و ئه‌وانیش گوتوویانه ده‌بێ دادگای شۆڕش له تاران ئه‌و بڕیاره بدا.
له‌لایه‌كی دیكه له نامه‌یه‌كی دیكه‌دا داوای له كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه بۆ زیندانی شاره‌كه‌ی خۆی بگوازرێته‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان دژایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی ناوبراویان كردوه.
ناوبراو چه‌ندین جاری دیكه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه و ته‌نانه مانی له خواردن گرتووه و لێوه‌كانی خۆشی درووه.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری كوڕی حه‌مدۆڵا، له دایكیووی ساڵی ١٣٥٠ له ساڵی ٧٣ له شاری بۆكان به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرا له حاڵێكدا كه ناوبراو ڕه‌تی كردۆته‌وه. به‌ڵام به‌هۆی فشارهێنان و ئازار‌و ئه‌شكنجه به زۆره‌ملێ دانیان پێ به هێندێك درۆ داناوه كه نه‌یكردون و ته‌نانه‌ت حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه و پاش ٥ ساڵ حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرایه‌وه. پاش تاوتوێكردنی په‌روه‌نده‌ی ناوبراو له شاری دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد و سه‌رۆكی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج سه‌باره‌ت به ئازادكرانی به‌مه‌رج ڕ‌زامه‌ندیی خۆی ده‌ربڕی به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ لێیان نه‌پرسیوه‌ته‌وه.