داواكاریی ئه‌یووب ئه‌سه‌دی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی كاشمه‌ر پاش ٦ ساڵ چاوه‌ڕوانی له پێدانی مه‌ره‌خسی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌شكراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌یوب ئه‌سه‌دی به‌ندكراوی سیاسیی كورد ماوه‌ی ٦ ساڵه به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله، ئاسم و نه‌خۆشیی چاو له چاوه‌ڕوانی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بۆچاره‌سه‌ر پزیشكیدایه كه تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی پێنه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌یووب ئه‌سه‌دی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه له به‌ره‌به‌ری ٧مین ساڵی زیندانیكردنی له زیندانی كاشمه‌ردایه پێویستیی به پزیشكی تایبه‌ت و پسپۆڕ هه‌یه و سه‌ره‌ڕای داواكردنی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌داوه‌ته‌وه.
تا ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یووب ئه‌سه‌دی چه‌ندین جار بۆ وه‌رگرتنی مه‌ره‌خه‌سی، سه‌ردانی دادگای كامیارانیان كردوه كه پێیان گوتوون ده‌بێ له دادگای كاشمه‌ر به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی پزیشكیی كوڕه‌كه‌تان بكه‌ن له‌وێش پێیان ڕاگه‌یاندوون كه پاش ٧ ساڵان مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی پێده‌درێ و تا ئێستاش هه‌ر ده‌ستاوده‌ستیان پێكردون.
هه‌روه‌ها به هۆی پیری و به‌ساڵداچوویی دایك و باوكی و دووری ڕێگا، ناوبراو ماوه‌ی ٣ ساڵه چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كه‌وتووه. ساڵی ٩٣ كاتێك دایكی ئه‌یووب له زیندانی چاوی به كوڕه‌كه‌ی كه‌وت دوو مه‌ئمووریان له ته‌نیشت دانابوون كه ناچاریان كردبوون به فارسی پێكه‌وه قسه بكه‌ن.
شایانی باسه ئه‌یووب ئه‌سه‌دی ڕۆژی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩٠ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی پارێزگای سنه ده‌سبه‌سه‌ركراو و به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری سنه دادگایی كرا‌و و حوكمی ٢٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوورخراوه‌یی بۆ زیندانی كاشمه‌ری به‌سه‌ردا سه‌پا.
له‌لایه‌كی دیكه هه‌ر له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌ندكراوای كورد، به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد به ناوی ئازاد محه‌ممه‌دی، له زیندانی ورمێ به‌هۆی جیانه‌كردنه‌وه زیندانییه‌كان به‌پێی سزاكان پاش یه‌ك ڕۆژ مانگرتن بۆ به‌ندێكی دیكه گواسترایه‌وه و هێشتا بۆ به‌ندی سیاسییه‌كان نه‌گۆازراوه‌ته‌وه.
ئازاد محه‌ممه‌دی به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پاوه ڕۆژی ٣ی بانه‌مه‌ڕ پاش شكاندنی مانگرتن و پێدانی به‌لێنی ناردنی بۆ به‌ندی سیاسییه‌كان به پێچه‌وانه بۆ به‌ندی ڕه‌وان ده‌رمانییه‌كانیان گواسته‌وه.
ناوبراو به تۆمه‌تی هاندان بۆ شێواندنی ڕای گشتی و پڕۆپاگه‌نده دژی ڕێژیمی دادگای و حوكمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.