ده‌وڵه‌تی توركیه ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند پێدانی چه‌كوچۆڵ به كورده‌كانی سووریه له‌لایه‌ن ئامریكاوه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دەزانێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ فه‌رانسه، پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند، ئا‌مریكا پێبه‌ند به به‌ڵێنییه‌كانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ هێزه كوردییه‌كانی سووریه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه تیرۆریسته‌كانی داعش بوو.
ئادرین رانكین گالووی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا وێڕای ئاماژه به كورد و عه‌ره‌به‌كانی به‌ره‌ی “هێزه‌كانی دێموكراتی سووریه” گوتی، ئێمه ناردنی چه‌كی سوور و ماشێن نیزامی بۆ ئه‌و هێزه‌مان ده‌ست پێكردوه.
هه‌روه‌ها گوتی، ته‌نیا هێزێكی ناوچه‌یی كه بتوانێ شاری ڕه‌قه له‌ده‌ست هێزه‌كانی داعش بستێنێته‌وه هێزه كانی به‌ره‌ی دێموكراتیكی سووریه‌یه.
دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له سه‌ره‌تای مانگی مه‌ی بڕیاری پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی دێموكرانیكی سووریه‌ی دابوو به‌لام له لایه‌كی دیكه توركیه هێزه كوردییه‌كانی سووریه به هه‌بوونی پێ,ه‌ندی به حیزبی كرێكارانی كوردستان به تیرۆریزم ده‌زانێ.
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا بۆ ڕازیكردن و هێوركردنه‌وه‌ی توركیه گوتی، ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ كورده‌كانی سووریه له ژێر چاودێریی خۆماندایه و به وردی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن.