یەکێک لە خەمخۆرانی دێموکرات لە ناوچەی کوردپەروەری ژاوەرۆی سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناسر لوتفی خەڵکی ئاوایی ساڵیان سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ لە دەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران و سەرهەڵدانی سەر لە نوێ حیزبی دێموکرات پێوەندی بەحیزبەوە دەگرێ و لە گەڵ شەهید عەبدوڵڵا بەهرامی درێژە بە چالاکیی حیزبی دەدەن.
ناوبرا تا کۆتاییەکانی دەیەی ٦٠ بە شێوازی جۆراوجۆر خزمەتی بە حیزب و تێکۆشەرانی دێموکرات کردوە.
ئەگەرچی بە هۆی ئازار و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان و گرفتی تاکەسییەوە نەیتوانی ڕاستەوخۆ لە خزمەتی حیزبدا بێ، بەڵام وەکوو وەفادارێک تا دوا هەناسە خەمخۆر ودڵسوزی حیزب و گەل بوو. شیاوی باسە لەو بنەماڵە شۆرشگێڕەدا کوڕی ناوبراو بەناوی بیهرۆز لوتفی ماوەی چەند ساڵ پیشمەرگەی نیو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بوو، ئیستاس وەک ئەندامێکی حدک لە دەرەوەی کوردستان دەژی.
ناسر لوتفی دوای تەمەنێک ژیانی سەرفەرازانە رۆژی ١١ی جۆزەردان بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پیشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم و کەسوکاری ناوبراو و ، سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری ژاوەرۆ، خۆی لە خەمیان بە هاوخەم دەزانێ.