به‌ڕێز کاک کاوه مه‌حمود سکرتێری گشتیی حیزبی شیوعیی کوردستان !
له‌گه‌ڵ سڵاوی برایانه !
هه‌واڵی کۆچی دوایی هاوڕێ عه‌زیز محه‌ممه‌د که‌سایه‌تیی سیاسیی ناسراوی کورد و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق ئێمه‌شی وه‌کوو هه‌موو دڵسۆزان و هۆگرانی ناوبراو غه‌مبار و به‌داخ کرد.
کاک عه‌زیز محه‌ممه‌د جیا له‌وه که له‌ریزی رێبه‌ره کۆمۆنیسته هه‌ره به‌ئیعتبار و جێگای رێزه‌کانی ناوچه بوو، نهتهوهپهروهرێکی راسته‌قینه‌ش بوو. ئه‌و ته‌واوی ژیان و هزر و توانای خه‌باتکارانه‌ی خۆی هه‌م له‌پێناو یه‌کسانیی نێوان مرۆڤه‌کان و هه‌م له رێگای ئازادیی گه‌له‌که‌یدا سه‌رف کرد.
به‌هۆی که‌سایه‌تیی به‌ڕێز و جێگای متمانه‌ی نه‌مر عه‌زیز محه‌ممه‌د، ناوبراو له چاره‌سه‌ری کێشه نێوخۆییه‌کانی ناوماڵی کوردیش به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستان ده‌وری کارای گێڕا و له‌نێو کورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتیشدا خاوه‌نی جێگه و پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی بوو. دۆستایه‌تیی ناوبراو له‌گه‌ڵ دوکتور قاسملوو و حیزبی دێموکڕات بۆ زیاتر له نیو سه‌ده له‌وه پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه و دواتر له ته‌واوی بڕگه‌كانی ژیانی سیاسیی خۆی و حیزبی شیوعیدا دۆستێکی دڵسۆز و پشتیوانێكی راسته‌قینه‌ی حیزبی ئێمه و بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو.
به له‌ده‌ستدانی کاک عه‌زیز محه‌ممه‌د هه‌موو لایه‌كمان سه‌روه‌رێکی خۆشه‌ویست و شوێندانه‌رمان له‌ده‌ست دا. به‌و هیوایه که یاده‌وه‌ری و په‌یامه ئینسانیی و نهتهوایهتییهکانی ئه‌و سه‌رکرده نه‌مره ئیلهامبه‌خشی هه‌نگاوه خه‌باتگێڕی و نیشتمانییه‌کانی له‌مه‌ودوای هه‌موو لایه‌ک بێ.
له‌گه‌ڵ ناردنی سڵاو بۆ رووحی نه‌مر عه‌زیز محه‌ممه‌د، به‌ناوی رێبه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه هاوخه‌میی خۆمان له‌گه‌ڵ جه‌نابت و سه‌رجه‌م هاوڕێیانی حیزبی شیوعی و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ئه‌و گه‌وره نه‌مره راده‌گه‌یه‌نین.
له‌گه‌ڵ رێز و هه‌ستی برایانه
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
١ ی ژووئه‌نی ٢٠١٧