سیاسەتمەدارو سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی عێراق دوای نێوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
عەزیز محەممەد ساڵی ١٩٦٤ی زاینی بەسكرتێری حیزبی شیوعی هەڵدەبژێردراوە و تاوەکو ساڵی ١٩٩٣ لە پۆستی سكرتێری حیزب ماوەتەوە.
عەزیز محەممەد یەكێكە لەو كەسایەتییە شیوعییانەی، خەڵاتی لینینی وەرگرتووە و هەروەها میدالیای “ئەستێرەی گەشە”ی کیشوەری ئاسیا و ئەفریقای لە ساڵی٢٠٠٧ لەلایەن رووسیاوە پێبەخشراوە، کە لەدوای نێلسۆن ماندێلا دووەم کەسە ئەو میدالیایە وەردەگرێت.
شیاوە باسە ئەو کەسایەتییە ماندوویینەناسە، هاوکات کە باوەڕمەند بە بیرۆکەی چەپ بوو، بەڵام شێوە بیرکردنەوەی نەتەنیا نەبوو بە ڕێگر بۆ هەستی نەتەوەخوازی بەڵکوو وەکوو تێکۆشەرێکی ڕاستەقینە بۆ سەرخستنی گەلی کورد لە باشووری کوردستان تێکۆشا، هەر ئەم تایبەتمەندیەش بۆ هۆی ئەوەی کە ناوبراو لە نێو خەڵک و، لە لای ڕێکخراوە سیاسییەکان جێگەو پێگەی تایبەتی هەبێ.