سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ردانی ڕێکخراوه‌کانی یەکیەتیی لاوان‌و ژنان دێموکراتی کوردستانی کرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دوو ڕێکخراوه‌یه کۆبۆوه.
رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ١٣ی بانه‌مه‌ڕ، خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ردانی سکرتاریای یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرد‌و له‌لایه‌ن شاندێکی یه‌کیه‌تیی لاوان به سه‌رپه‌ره‌ستی پێشه‌وا عه‌لی پوور سکرتێری گشتیی رێکخراو پێشوازی لێ کرا.
له‌و دیداره‌دا باس له کۆمه‌ڵێک پرسی پێوه‌ندیدار به لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و چالاکییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان له نێوخۆی کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کراو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای به‌رز نرخاندنی تێکۆشانی ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له ناوخۆی وڵات و هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاماژه‌ی به‌وه کرد: لاوان سه‌رمایه‌ی نهتهوهکهماننو لاوانی دێموکرات ده‌بێ پێشه‌نگ بن له به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی په‌روه‌رده و زانست، هه‌روه‌ها لاوانی رۆژههڵاتو ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که حیزبی دێموکرات پشتیوانی هه‌میشه‌ییانه.
خالید عه‌زیزی له‌و دانیشتنه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات پێویسته له کۆڕه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کێشه‌و گرفته‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات به وردی بینێته بهرباسو داکۆکیکاری لاوانی رۆژهه‌ڵات بێ له کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌داو له دیدارێکی دیکه‌دا سکرتێری گشتیی حیزب، بە مەبەستی پێداگری کردنەوە لەسەر پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆمیتەی بەڕێوەبەری نوێی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ٤ی ئەم رێکخراوەیە سەردانی بنکەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی کرد‌و له‌لایه‌ن شاندی یه‌کیه‌تیی ژنانه‌وه به سه‌رپه‌رستی سۆیلا قادری، سکرتێری ئه‌و رێکخراوه‌یه پێشوازیی لێ‌کرا.
لەو سەردانەدا کۆمەڵێک بابەتی پێوەندیدار بە پرسی ژنان، پڕۆژەو ئەرکی رێکخراوەکانی ژنان بە تایبەت یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەرکرا.